بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلئەخبارییەی سوریا ، هێزی ئاسمانی سوپای سوریا ڕۆژی هەینی بنکەو بارگای ترۆریستەکانی داعش و بەرەی نووسرە یان لە گردو پەڕی پارێزگای حۆمسی ئەو وڵاتە بۆمباران کردووە کە بەهۆیەوە ژمارێک لە ترۆریستان کوژراون .
تۆپخانەکانی سوپا ی سوریا یش رۆژی هەینی بنکە ومۆڵگەی ترۆریستان لە گردو پەڕی حەما و ئەدلەب لە رۆژئاوا وباکووری ڕۆژئاوای سوریا، داوەتە بەرپەلاماری خۆیان کە بە هۆیەوە زەرەری زۆر دراوە لە ترۆریستان .
هەر لەم حالە دا هێزی زەمینی سوپای سوریا یش بە گوللـەکانی تۆپخانە بنکە و مۆڵگەی بەرەی نووسرەیان لە بەسری ئەلشام ، گردو پەری دەرعا لە باشووری سوریا داوەتە بەرپەلاماری خۆیان دا . هێزەکانی سوپای سوریا هەروەها کۆنتڕۆڵی خۆیان لە سەر ناوچەی مەزاراکانی ئەلڕەهان لە ریف دێمەشق، بە هێز تر کردەوە ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٢٦
News ID: 781165
لە تێکهەڵچوونەکانی سوپای سوریا لەگەڵ ترۆریستانی داعش لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەو وڵاتە ، ترۆریستان زەرەر و زیانی زۆر یان وێکەوتووە .